بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕێکخراوێکی تازه دامه‌زراو بوو وه توانی 25 کورسی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌مساڵدا چۆن ده‌بێت؟
نه‌ژاد جه‌لال ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت به دڵنیاییه‌وه جیاوازییه‌کی زۆر ده‌بێت له نێوان به‌رنامه‌ی کاری چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ری گۆڕان و ئێستایدا و ئه‌وکات هێزی جه‌ماوه‌ریی بزوتنه‌وه‌که ناڕێکخراو بوو به‌ڵام ئێستابهرنامهی کاری بۆ حوکمڕانیه له هه‌رێمدا.
به‌ڕێز جه‌لال ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات داتا و زانیاریه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که ئاستی جه‌ماوه‌ریی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له به‌رزبوونه‌وه‌دا بووه و یه‌کێک له هۆکاره‌کانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی له چوار ساڵی ڕابردوودا وه‌ک ئۆپزسیۆن بینیویه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، وه‌ک نه‌ژاد جه‌لال ده‌ڵێت ئاشکراکردنی که‌م و کوڕیه‌کان و ئه‌و ناڕوونی و نائاشکراییهی له سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بوون کارێکی وه‌هایان کردوه خه‌ڵک متمانه و بڕوای زیاتری به گۆڕان هه‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، نه‌ژاد جه‌لال ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ش به‌و میکانیزمانه ده‌کات که لایه‌نه‌که‌ی له ده‌می هه‌ڵبژاردندا ده‌یگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له ڕوودانی فێڵ و ساخته‌کاری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: