جارێکی تریش چه‌کی کیمیایی له قه‌یرانی سوریادا به‌کارهێنرا وه‌ک چالاکوانان ده‌ڵین ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش له سوریادا به‌هۆیه‌وه کوژراون و بریندارن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌کانه له ده‌مێکدایه لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پشکنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریان بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ناوچه‌ی خان ئه‌لعه‌سه‌ل له نزیک شاری حه‌ڵه‌ب.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی بیرۆی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه و به تایبه‌تیش که ده‌بینرێت زۆرینه‌ی قوربانیه‌کان منداڵن و ده‌شڵێت پێده‌چێت ئه‌و چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوانه له زۆر ناوچه‌دا به‌کارهێنرابن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز یوسف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاسان نییه به‌هۆی ڕه‌وشی ئاسایشی وڵاته‌که‌وه و هه‌ر بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی فشاریکی زۆر بخاته سه‌ر حکومه‌تی سوریا تا هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک نه‌خرێته به‌رده‌م کاری ئه‌و لیژنه‌یه و لیژنه‌که‌ش بتوانێت ئه‌رکه‌که‌ی خۆی به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
عه‌بدولباقی یوسف به دووریشی نازانێت ڕێکخراوه تێرۆرکاریه‌کانی وه‌ک جهبههتولنوسره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق ده‌ستیان به چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراودا ڕابگات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: