سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هیواداره ده ڕۆژی داهاتووی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن وه‌ک ڕۆژانی پێشوو به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی به‌ڕێوه بچن.
ئه‌رسه‌لان بایز نکوڵی ناکات له‌وه‌ی هه‌ندێک پێشێلکاری ڕوویانداوه به‌ڵام ده‌ڵێت به خێرایی هێزه‌کانی پۆلیس کۆنترۆڵ ده‌کرێت و لایه‌نه سیاسیه‌کانیش به شێوه‌یه‌کی ئاسایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان ده‌که‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زایانه‌ی خه‌ڵک هه‌یانه له هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که، به‌ڕێز بایز، که سه‌رۆکی ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مانی هه‌رێمیشه ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌ک که ده‌سه‌ڵاتدار بوو که‌م و کوڕیشی ده‌بێت و خه‌ڵکیش ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن، وه ده‌شڵێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ئه‌وه‌ی به که‌م و کوڕی و که‌مته‌رخه‌می ناودێری ده‌که‌ن زۆر گه‌وره‌یان کردوون.
سه‌رۆکی لیستی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات میکانیزمی تایبه‌تییان هه‌یه بۆ ڕێگه‌گرتن له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: