بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ژماره‌یه‌ک لیست و قه‌واره‌ی نوێ به‌شدارییان کردووه جیا له لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن.
سه‌رۆکی لیستی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گومان هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که که بڕیاره ڕۆژی 21ی مانگی نۆ بکرێت به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌کران و هه‌روه‌هاش به‌هۆی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه وه ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کێشه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ن به‌ڵام ناکرێت نکوڵی له گرنگیی هه‌ڵبژاردنه‌که بکرێت.
عه‌لی که‌ریم ده‌شڵێت زۆریک له خه‌ڵکی کوردستان، ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌وانه‌ی دنگده‌ری جێگیری لایه‌نه سیاسیه‌کان بوون به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بێزار بوون و پێیان وایه ئه‌و ده‌نگدانانه‌ی پێشویان ڕێزی لێنه‌گیراوه و لایه‌نه سیاسیه‌کان به ئه‌مه‌ک نه‌بوون به‌رامبه‌ریان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز که‌ریم گله‌ییش له میدیای کوردی ده‌کات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، وه‌ک ده‌ڵێت چۆن هه‌ڵبژاردن تاقیکردنه‌وه‌یه بۆ ڕاستگۆیی و ناڕاستگۆیی سیاسیه‌کان، ئاوه‌هاش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گه‌وره‌یه بۆ ئاستی ڕاستگۆیی میدیاکاران و ڕۆژنامه‌وانان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: