له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زۆربوونی شیانه‌کان بۆ وه‌شاندنی گورزێکی سه‌ربازی له ڕژێمی سوریا هه‌ندێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن پێیان وه‌ها نییه ئه‌گه‌ری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنورداره‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا ده‌کرێت بتوانێت ڕه‌فتاری ڕژێمه‌که‌ی سوریا بگۆڕێت.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر جه‌عفه‌ری حامیدی هاوڕایه و ده‌ڵێت ئه‌زمونه‌کان زۆرن که پێمان ده‌ڵێن ئه‌و دیکتاتۆرانه به زۆریش نایه‌نه سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاره‌کانیان به‌رامبه‌ر ئۆپزسیۆن و خه‌ڵکی خۆی وه ده‌شڵێت ته‌نها هێرشی سه‌ربازی درێژخایه‌ن ده‌شێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ فشاری زیاتر له‌سه‌ر ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز حامیدی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دایه ئۆپزسیۆنی سوریا له به‌رنامه‌یدا هه‌یه سود له‌م ده‌رفه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سنورداره له‌شکرییه‌ی ڕۆژئاوا وه‌ربگرێت و له ده‌می لێدانه‌که‌دا پێشڕه‌ویه‌ک بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نه ئۆپزسیۆنی سوریا به گشتی و نه ئۆپزسیۆنی کوردیش له‌و وڵاته‌دا یه‌کگرتوو نین.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: