هاوکاتی زۆربوونی ئه‌گه‌ره‌کان بۆ وه‌شاندنی گورزێکی سنورداری له‌شکریی له ڕژێمی سوریا، جموجۆڵێکی سیاسیانه له ناوچه‌که‌دا ده‌ستیپێکردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌کات و نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی سیاسی وڵاته‌که‌دا کۆده‌بێته‌وه به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه شیعه‌کانی عێراقیشدا ده‌بێت.
هاوکات وه‌ها بڕیاره سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی که یه‌کێکیشه له ڕێبه‌رانی سیاسی عه‌ره‌بی سوننه سه‌ردانی تورکیا و ئێران بکات.
وڵاتان و لایه‌نه‌کانیش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ر یه‌که و به‌پێی ڕوانینی خۆی و دوور و نزیکی له سوریاوه باس له ئه‌گه‌ری لێدانی ڕژێمی سوریا و کاریگه‌ریه‌کانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سنورداره ده‌که‌ن.
سۆران پاڵانی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت ڕه‌وشی سوریا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییش دوو به‌ره‌ی دروستکردووه به‌ڵام ئه‌و ڕوانینه زیاتر زاڵه که بڕوای وایه مانه‌وه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئارامی ناوچه‌که ده‌هێڵێته‌وه و ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه ئه‌و جموجۆڵه سیاسیه دروستبووه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز پاڵانی ده‌شڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یکات بتوانێت به‌جێیان بگه‌یه‌نێت سه‌باره‌ت به لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئێران له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش له‌و ڕه‌وشه‌دا نییه بتوانێت هیچ شتێک بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: