هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی بۆسه‌ر سوریا زیادی کردووه، کاردانه‌وه له وڵاتانی ناوچه‌که‌وه ده‌ستیان پێکردووه، به‌ڵام ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی له سوریاوه نزیکن یان هاوپه‌یمانین ئاگاهی ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به ڕووداوی نه‌خوازراو.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق ده‌ڵێت هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی به‌ره‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌کراوی ده‌بێت. ئێران ئاگاهی ده‌دات لێدانی سوریا ئاگرێکه هه‌موو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه و حزبوڵای لوبنانیش هه‌ڕه‌شه ده‌کات.
سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه‌ی تێیکه‌وتووه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشکردنه سه‌ر تورکیا ده‌کات ئه‌گه‌ر هاتوو ئانکه‌ره ببێته هاوپه‌یمانی واشنتۆن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریه‌دا که سنورداریش ده‌بێت.
ئه‌حمه‌دی ئه‌سکه‌نده‌ری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌وبڕوایه‌دایه له ده‌می ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی شه‌ڕدا کۆنترۆڵکردنی ئێجگار قورس ده‌بێت و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دانییه شه‌ڕه‌که به ماناکانی شه‌ڕی ئه‌فغانستان و عێراق ڕووبدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت هه‌ر هه‌نگاوێک یان ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکریی دژی حکومه‌تی سوریا به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نییه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ناچارکردنی ڕژێمی سوریایه تا به ئاڵ‌وگۆڕێک له خۆیدا و دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆندا قایل بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: