جارێکی تریش کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دواخرا و ئێستا لیژنه‌ی ئاماده‌کاری ئه‌و کۆنگره‌یه ده‌ڵێت ڕۆژی 25 ی یازده کۆنگره‌که ده‌به‌سترێت.
دواخستنی ئه‌مجاره‌یان وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه له‌به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه.
به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه کاتێک یه‌که‌مجار له مانگی هه‌شتدا دواخرا بۆ 15 ی مانگی نۆ ئایا نه‌ده‌زانرا ڕۆژی 21 ی مانگ هه‌ڵبژاردنه؟
هۆکاری راسته‌قینه‌ی دواخستنه‌که چییه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش به‌ڵێن ساڵح له به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌کات:
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سلێمانی.
خالید موحه‌مه‌دزاده، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره هیچ ئاماژه‌یه‌کی به ناکۆکیه‌کان نه‌کردووه له‌سه‌ر بۆ نمونه ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردن له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا، یان کێ ده‌بێته سه‌رۆکی کۆنگره و یانیش چۆنیه‌تی پێشکه‌شکردنی وتاره‌کان و ...هتد.
به‌ڵام سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له ڕاگه‌یاندنێکیدا بۆ په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له دیاربه‌کر ده‌ڵێت به دووری نازانێت فشاری ده‌ره‌کیش هۆکار بووبێت بۆ دواخستنی کۆنگره‌که.
دواخستنی ئه‌م کۆنگره‌یه هاوکاته له‌گه‌ڵ هه‌روادێ و زیاد بوونی ئه‌گه‌ره‌کانی گورزێکی سه‌ربازی له ڕژێمی سوریا، هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره ده‌ڵێن له دانیشتنه‌کانیاندا نه به چاک نه به خراپ باس له دۆسێی سوریا نه‌کراوه به‌ڵام هه‌ندێک چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و شه‌ڕه کاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر دۆزی کورد له ناوچه‌که‌شدا و هه‌روه‌هاش به‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: