له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا نوسه‌ر کازیوه ساڵح خه‌ڵاتی نه‌جیب مه‌حفوزی پێبه‌خشرا که به یه‌کێک له هه‌ره گه‌وره‌ترین خه‌ڵاته ئه‌ده‌بیه‌کانی جیهانی عه‌ره‌ب داده‌نرێت.
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مریکایه له زۆر بواردا له‌وانه کۆمه‌ک بۆ شه‌ڕی تێرۆریزم.
له پاش ئه‌و ژماره زۆره‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له کۆماری ئیسلامی ئێران له سێداره دراون پێناچێت ئه‌وه‌ی له تاران به سیاسه‌تی کرانه‌وه به ڕووی ڕۆژئاوادا ناودێر ده‌کرێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌ناو ئێران‌دا په‌یڕه‌و ده‌کرێن.
له نێوه‌ندی په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌کانی عێراق و ڕه‌وش و ئاڕاسته‌کانی ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.
له‌خزه‌ر براهیمی نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریادا کۆبۆته‌وه و باس له چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا کراوه.
پاش پێشنیازه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزدا بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا په‌که‌که وه‌ک قۆناغی یه‌که‌می ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی به کشاندنه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی خۆی کرد له خاکی تورکیادا.
زۆرێک له چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانیه.
بڕیاره سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕۆژی یه‌کی مانگی 11 له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆبامادا کۆببێته‌وه.
زۆرێک له چاودێرانی بیانی و ته‌نانه‌ت شاره‌زایانی کاروباری ئێرانیش له‌وبڕوایه‌دان ده‌ستبه‌کار بوونی حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌ک سه‌رۆکی ئێران هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیه به تایبه‌تی پاش 8 ساڵی سه‌رۆکایه‌تی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد.
شاسوار عه‌بدولواحید بریندار ده‌بێت پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک چه‌کدار له‌ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم ده‌بلیو) ه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران بۆ ده‌سه‌ڵات گه‌لێک پێشبینی ده‌کران له‌سه‌ر شیانه‌کانی کرانه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی ئێران له‌وانه کێشه‌ی کورد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نزیکه‌ی مانگێکه هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتای‌یان پێهات و ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش ڕاگه‌یه‌ندراون به‌ڵام هێشتا ڕۆژێک دیار نه‌کراوه بۆ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمه‌که.
کۆنگره‌ی ژنێڤ 2 به‌لای زۆرێک له چاودێرانی سیاسیه‌وه کۆنگره‌یه‌کی گرنگه هه‌م بۆ ڕه‌وشی ناوخۆی سوریا و هه‌میش بۆ هه‌لومه‌رجی ناوچه‌که به گشتی.
له ئێستادا باسی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسێکی زۆری نێو نێوه‌نده سیاسیه‌کانه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
سوتاندنی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویستی و شکاندنی کێلی گۆڕه‌که‌ی گه‌وره شاعیری کورد شێرکۆ بێکه‌س کاردانه‌وه و ناڕه‌زاییه‌کی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
کێشه له تورکیا زۆرن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌گوترێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
پرسی کورد یەکێک لە پرسە سەرەکیەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەیه بۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیو یۆرک.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) ڕایگه‌یاندووه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ناوچه‌که‌دا پێویسته تاران چاره‌سه‌ریه‌کی ڕژدی هه‌بێت بۆ کێشه‌ی کورد له ئێران‌دا.
نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا سه‌ردانی به‌غدای کرد و داواشی له حکومه‌تی عێراق کردووه به‌شداربێت له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا .
جارێکی تریش پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر هه‌نگاونانه‌کانی حکومه‌تی تورکیا به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
زیاتر نیشـان بده