پاش پێشنیازه‌که‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزدا بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیادا په‌که‌که وه‌ک قۆناغی یه‌که‌می ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستی به کشاندنه‌وه‌ی گه‌ریلاکانی خۆی کرد له خاکی تورکیادا.
به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک کۆما جڤاکێن کوردستان ده‌ڵێت هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن ئانکه‌ره‌وه نه‌نرا و ئیدی بڕیار درا کشاندنه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که ڕابگیرێت.
جه‌نگیز چاندار ڕۆژنامه‌وان و ڕوناکبیری تورک ده‌ڵێت نابێت ئه‌و گومانانه‌ی په‌که‌که هه‌یه‌تی له پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌که به هه‌ڵه لێکبدرێنه‌وه و ده‌شڵێت په‌که‌که نه‌یگوتووه دژی پرۆسه‌ی ئاشتیه، به‌ڵکو گومانه‌کانی له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و فه‌رامۆشکردنه‌ی پرۆسه‌که‌یه له لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه له ڕوانگه‌ی به‌جێنه‌گه‌یاندنی ئه‌و په‌یمانانه‌ی درابوون به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ڕیبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که و له روانگه‌ی نادیاری ئاینده‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه‌یه.
به‌ڕێز چاندار ده‌شڵێت له پرۆسه‌یه‌کی وه‌ها ئاڵۆزدا پێویست به لایه‌نی سێهه‌م هه‌یه و مه‌رج نییه ئه‌و لایه‌نه‌ی سێهه‌م وڵاتێکی بیانی بێت و ده‌شێت بیر له شتی تر بکرێته‌وه وه‌ک دانانی ده‌سته‌یه‌کی ڕاوێژکاری یان خه‌ڵکی متمانه پێکراو.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ جه‌نگیز چاندار، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: