له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نزیکه‌ی مانگێکه هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆتای‌یان پێهات و ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنیش ڕاگه‌یه‌ندراون به‌ڵام هێشتا ڕۆژێک دیار نه‌کراوه بۆ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمه‌که.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێت تا دۆسێی تانه‌کان له ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کان کۆتایی پێدێت ئه‌وجا هه‌نگاوه‌کان شێوه‌ی فه‌رمیانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و ده‌شڵێت هۆکارێکی تریش په‌یوه‌ندی به‌و وتووێژانه‌وه هه‌یه که لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ر یه‌که له‌لای خۆیه‌وه خه‌ریکیه‌تی و هه‌ر لایه‌نه‌ش ده‌خوازێت ژێر به ژێر خواستی لایه‌نه‌کانی تر بزانێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان کاژاو جه‌لال ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات وه‌ک ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه سیناریۆی سه‌ره‌کی له پێکهاته‌ی حکومه‌تی ئاینده‌دا هه‌ر یه‌کێتی و پارتی ده‌بێت و پێشناچێت لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌شداری له پێکهێنانی حکومه‌تدا بکه‌ن"
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌شڵێت دابه‌شبوونێک له‌ناو یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستاندا هه‌یه و به‌شێک له ئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیان که له پارتی نزیکن و به‌شێکی تریشیان که پێیان وایه مانه‌وه‌یان له‌ناو ئۆپزسیۆندا باشتره هه‌ر بۆیه‌شه هێشتا له‌ناو یهکگرتوشدا دۆسێی به‌شداریکردن یان به‌شدارینه‌کردن به کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: