یه‌کێک له ئامانجه‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌ده‌ستهێنانی یارمه‌تیه‌کانی ئه‌مریکایه له زۆر بواردا له‌وانه کۆمه‌ک بۆ شه‌ڕی تێرۆریزم.
ئوسامه جه‌میل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌مریکا له چه‌ند ڕوویه‌که‌وه ده‌توانێت پشتیوانی له نوری ئه‌لمالیکی بکه‌ن، له‌وانه پشتیوانی کردنی تا بۆ گه‌ڕێکی تری سه‌ره‌ک وه‌زیری خۆی کاندید بکاته‌وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی مالیکی ڕایگه‌یاندووه شه‌ڕی دژی تێرۆر ده‌کات.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌شڵێت یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ واشنتۆن به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی ئه‌مریکایه تا جارێکی تریش ببێته‌وه به سه‌ره‌ک وه‌زیر ، وه ده‌شڵێت پێشده‌چێت جارێکی تریش ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به نوری ئه‌لمالیکی به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌وه‌ی پێده‌چێت له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی پۆسته‌که‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی کوردستاندا (پارتی و یه‌کێتی ) ڕێککه‌وتبێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: