له‌گه‌ڵ هاتنی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران بۆ ده‌سه‌ڵات گه‌لێک پێشبینی ده‌کران له‌سه‌ر شیانه‌کانی کرانه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی ئێران له‌وانه کێشه‌ی کورد.
زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کان به ڕاشکاوی ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌دان به‌ڵام ئه‌وه ڕژێمی کۆماری ئیسلامیه هه‌نگاوی بۆ نانێت.
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت هه‌ر له هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت کورد چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه و تا ئێستاش تێکچوونی وتووێژه‌کان کورد لێی به‌رپرس نییه و له‌وه‌تای حه‌سه‌ن ڕۆحانی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانی وه‌رگرتووه هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌داوه نیشانی دابێت ڕۆحانی به‌شوێن چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌وه‌یه.
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌شڵێت هه‌تا ئێستاش نه ڕۆحانی و نه کاربه‌دستانی تری ئێران دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که له ئێران‌دا کێشه‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌گوترێت کێشه‌ی کورد، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده جیاوازی له ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕۆحانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا هه‌ن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: