کێشه له تورکیا زۆرن له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی هه‌رچه‌نده وه‌ک ده‌گوترێت هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له وڵاته‌که‌دا.
به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا زمانی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو لای کێشه‌که به‌رامبه‌ر به یه‌ک توند بوون.
هه‌ر ئه‌م زمانی ڕاگه‌یاندنه‌شه وه‌های کردووه که گومانه‌کان به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر بن له گه‌شبینیه‌کان.
به‌ڵێن ساڵح له‌م مێزگرده‌دا میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا.
زاگرۆس هیوا، ئه‌ندامی بیرۆی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی کۆما جڤاکێن کوردستان (که‌جه‌که).
پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) کشانه‌وه‌ی خۆی له خاکی تورکیادا ده‌ستپێکرد و پاش ماوه‌یه‌ک ئه‌م پرۆسه‌یه ڕاگیرا و په‌که‌که داوای ده‌ستپێکردنی قۆناغی دووه‌می له ئانکه‌ره کرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا باس له پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراسی ده‌کات له تورکیادا به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی بکات.
به کوردی و به کورتی له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ژینگه‌یه‌کی بێ متمانه‌یی هاتۆته ئاراوه و هیچ لایه‌کیان بڕوا‌و متمانه‌یه‌کی ئه‌وتۆیان به هه‌نگاوه‌کانی یه‌کدی نییه.
پرسیار زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه ، له‌وانه ئایا په‌که‌که چه‌ندێک متمانه‌ی به ئانکه‌ره هه‌یه له‌و هه‌نگاوانه‌یدا ڕووه‌و ئاشته‌وایی و چاره‌سه‌رکردنی دۆزی کورد له تورکیادا و ئایا لایه‌نی سێهه‌م پێویسته بچیته ناو پرۆسه‌که‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: