نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ سوریا سه‌ردانی به‌غدای کرد و داواشی له حکومه‌تی عێراق کردووه به‌شداربێت له هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا .
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هیوای خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ریه ئاشتیانه‌یه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و پشتیوانی ته‌واوی حکوموتی عێراقیشی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌خزه‌ر براهیمی ده‌یدات و جه‌ختیشی له‌وه کردۆته‌وه ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رکردنه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کانی قه‌یرانه‌که‌دایه.
دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت عێراق ده‌توانێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کانه‌ی له عێراقه‌وه ده‌ڕوات بۆ هه‌ردوو لایه‌نی قیرانی سوریا و به تایبه‌تیش بۆ حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌هاش ده‌شتوانێت ڕێگری له هه‌ندێک هێزی توندڕه‌و بکات له‌وه‌ی بچنه سوریاوه که پیش‌تر پێگه‌کانیان له‌ناو عێراقدا بووه.
دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی سوریدا پێویسته کورد به وریاییه‌وه سه‌ر و سه‌ودا له‌گه‌ڵ دوو دۆسێدا بکات، یه‌که‌میان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ڕووخا ئایا ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان چین، وه دووهه‌میشیان چۆنیه‌تی پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌یه که له ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا کورد به‌ده‌ستی هێناوه له ڕوانگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا له‌ژێر ده‌ست و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کورد خۆیدایه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: