له ئێستادا باسی پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسێکی زۆری نێو نێوه‌نده سیاسیه‌کانه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته هێزی دووه‌م له هه‌رێمه‌که‌دا، ده‌شێت ئاڵ‌وگۆڕێک له شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێمدا بێنێته ئاراوه، به‌ڵام وه‌ک شیکه‌ره‌وه ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه نابێت که بگوترێت گۆڕانێکی بنچینه‌ییه له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.
ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک هێزی یه‌که‌م و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌ک هێزی سێهه‌م ئایا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه و بۆ کابینه‌ی داهاتووش کاری پێده‌کرێت؟
ئایا له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 21 ی نۆی ئه‌مساڵه‌وه پێویست به به‌رده‌وامی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه هه‌یه؟
هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر، میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان) دایه.
له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا داوا هه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان هه‌ر هیچ نه‌بێت پێداچونه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی به‌پێی هه‌ل و مه‌رجی نوێی هه‌رێمه‌که.
ئه‌و ڕێکه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه یانیش پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بکرێت چ گۆڕانێک به‌دوای خۆیدا دێنێت. ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان به‌وه قایل ده‌بێت؟
له ئێستادا هێزه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که چ بنه‌مایه‌ک ده‌که‌نه پێوه‌ر بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ئایا ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه پێوه‌ره هه‌ره سه‌نگینه‌که ده‌بێت، یان ڕیزبه‌ندی هێز له هه‌رێمه‌که‌دا ڕۆڵی بابه‌تیانه‌ی خۆی ده‌بێت له پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌دا و هێنانه ئارای حکومه‌تێکی ته‌کنۆکرات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: