Accessibility links

نانسی پیلۆسی کۆمیتەیەکی تایبەت بۆ 'دۆزینەوەی ڕاستییەکان' لەسەر هێرشەکەی سەر کۆنگرێس پێکدەهێنێت


سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی ڕۆژی پێنجشەممە بە فەرمی ڕایگەیاند کۆمیتەیەکی تایبەت پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆنگرێس و دەڵێت گرنگ " هەوڵی بەدەستهێنانی ڕاستییەکان دەدەین."

دامەزراندنی ئەم کۆمیتە نوێیە پاش ئەوەیە کە سیناتۆرە کۆمارییەکان ڕێگەیان لەو یاسایە گرت کە تیایداکۆمسیۆنێکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەو هێرشە دادەمەزرا. توندوتیژی گێرەشێوێنەکانی پشتیوانی سەرۆکی ئەوکاتە دانۆڵد ترامپ لە شەشی مانگی 1 هوروژمیان بردە نێو بینای کۆنگرێس و لەوێ بە شوێن یاسادانەراندا دەگەڕان لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بە فەرمی دانپیانانی کۆنگرێس بە بردنەوەی جۆو بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕابگرن.

ئەنجومەنی نوێنەران لە مانگی ڕابردوو پرۆژە یاساکەی بۆ پێکهێنانی کۆمسیۆنەکە پەسەند کرد و پیلۆسی دیموکراتی نوێنەری کالیفۆرنیا گوتی ئەو خواستویەتی پانێلێکی سەربەخۆ هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی لێکۆڵێنەوەکان. بەڵام گوتیشی کۆنگرێس ناتوانێت چیتر چاوەڕوان بکات بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی وردتر لەسەر ئەو ڕووداوە.

پیلۆسی گوتی " شەشی مانگی یەک ڕۆژێکی ڕەشبوو لە وڵاتەکەماندا" و گوتیشی ئەو " تیرۆر و ئازارەی" بەو ستافەی لەوێ کاریان دەکرد درا شتێک نییە کە لە بیری بکات. ئەو گوتی هیچ کاتێکی دیاری کراوە بۆ کۆمیتەکە دانەنراوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکان و ڕاستیەکان و هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن و پێشنیازی چۆنیەتی ڕێگەگرتن لە ڕووداوی هاوشێوە لە داهاتوودا دەکەن.

هەتا ئێستا پیلۆسی نەیگوتووە کێ سەرۆکایەتی کۆمیتەکە دەکات یان بەڕێوەی دەبات.

ڕاگەیاندنە فەرمییەکەی پیلۆسی، دوو ڕۆژ پاش ئەوە هات کە لای هاوکارەکانی ئاماژەی بەوە کردبوو کە کۆمیتەیەک پێکدەهێنێت، بە مانای ئەوەیدیموکرات سەرپەرشتی کۆمیتەکە دەکات. زیاتر لە سی کۆماری ئەنجومەنی نوێنەران و حەوت سیناتۆری کۆماری ڕایانگەیاند ناخوازن لێکۆڵینەوەیەکی یەکلایەنە بکرێت و پشتیوانیان لە یاسایەک دەکرد بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنێک، کە هاوشێوەی ئەو کۆمسیۆنە دەبوو پاش هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 ی سپتەمبەر دامەزرا.

بەڵام ئەو ژمارەیە ئەوەندە زۆر نەبوون کە بتوانن زاڵبن بەسەر دەنگی دژبەری کۆمارییەکانی نێو سینات کە پشتیوانی بەلایەنی کەم 10 کۆماری پێویستە بوو بۆ پەسەند کردن زۆربەی ئەو یاسایانەی کە هەموو دیموکراتەکان دەنگی بەڵێی بۆ بدەن.

ڕێبەری دیموکراتەکان لە سینات و نوێنەری ویلایەتی نیویۆرک دەڵێت ڕەنگە جارێکی تر داوای دەنگدان لەسەر ئەو یاسایەی کە لە مانگی رابردوو سەری نەگرت بکاتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە دیموکراتەکان بتوانن دەنگی پێویستی پشتیوانی کردنی بەرنوسەکە لەلایەن سێ کۆماری ترەوە بەدەست بهێنن.

بەشێکی زۆری کۆمارییەکان ئەوەیان ڕوون کردووەتەوە کە دەیانەوێت لەسەر هێرشەکەی شەی مانگی یەک تێپەڕبن، چەندین پرسیاری بێوەڵام دەهێڵنەوە لەسەر توندوتیژییەکە، و چۆنیەتی کاردانەوەی حکومەت و کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا بۆ ئەو ڕووداوە.




XS
SM
MD
LG