Accessibility links

هاوکاتی هەڕەشەکان بۆ سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا، باری ئاسایشی پایتەخت توند دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆنگرێس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند زانیارییەکان لەسەر شیانی پیلانێکی گروپە چەکدارەکان بۆ هێرش کردنە سەر کۆنگرێس بە جدی وەردەگرن.

پۆلیسی پایتەخت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئێمە لە پێشترەوە گۆڕانکاری زۆرمان لە شێوازی باری کردبوو بۆ پێکهێنانی بونیادێکی پەتەو و زیادکردنی پاسەوانەکان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی کۆنگرێس، خەڵکی و ئەندامانی پۆلیس، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەگەڵ حکومەتی خۆجێهی، ویلایەت و فیدراڵیدا کار دەکات بۆ ڕێگەگرتن لە هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر کۆنگرێس."

ئەو بینایەی کە ئەندامانی کۆنگرێس تیایدا کۆدەبنەوە بە هاوکاری هێزی گاردی نیشتمانی دەپارێزرێت و دەوروبەریشی بە تەلبەند گیراوەو لەو کاتەوەی کە لە شەشی مانگی یەک لایەنگرانی سەرۆکی ئەو کات دانۆڵد ترامپ هوروژمیان بردە سەر باڵەخانەکە.

گێرەشێوێنەکان چوونە نێو کۆنگرێسەوە لە کاتێکدا ئەندامەکانی کۆنگرێس خەریکی بە فەرمی پەسەند کردنی بردنەوەکەی سەرۆک جۆو بایدن بوون بەسەر دانۆڵد ترامپدا.

ڕێککەوتی ڕۆژی پێنجشەممە پەیوەستە بە بیردۆزێکی پیلانگێڕی ئەو پەڕی ڕاستڕەوەکانەوە کە ترامپ، بە بەردەوامەی بە شێوەیەکی ناڕاستانە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ساختەکاری بە کۆمەڵ لە هەڵبژاردنەکەدا وای لێ کردووە بدۆڕێت، لە 4ی مانگی سێدا دەگەڕێتەوە سەر دەسەڵات. ئەو بەروارە ڕۆژی سوێندخواردنی یاسایی بوو بۆ سەرۆکەکانی ئەمەریکا پێش ئەوەی لە ساڵی 1933 بگوازرێتەوە بۆ 20 ی مانگی 1.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیە FBI و وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی هۆشدارییان دا بە کاربەدەستانی خۆجێهی چەسپاندنی یاسا کە گروپێکی چەکداری توندڕەوە باسیان لەوە کردووە خەڵکی هانبدەن بۆ ئەوەی بچن بۆ واشنتن و هەوڵ بدەن کۆنگرێس کۆنترۆڵ بکەن.

ئەم هەڕەشەیەش وای کرد ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ڕۆژی پێنجشەممەی هەڵبوەشێنێتەوە. بڕیارە ئەنجومەنی سینات کۆبونەوە ئەنجام بدات.

یاسادانەران چەندین جار دانیشتنیان دەربارەی ئەوەی کە پێش هێرشەکەی 6ی مانگی یەک چی زانراوە و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی دەزگا خۆجێهیو فیدراڵییەکان ئەنجام داوە.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا زیاتر لە 300 کەسی سزادا لەسەر بەشدارییان لەو هێرشەی کە 5 کەسیشی تێدا کوژران لە ناویاندا پۆلیسێکی کۆنگرێسیش.

XS
SM
MD
LG