Accessibility links

بەرپرسی پۆلیسی کۆنگرێس هۆشداری دەدات، لایەنگرانی ترامپ دەیانەوێت کۆنگرێس بتەقێننەوە


بەرپرسی پۆلیسی کۆنگرێس بە وەکاڵەت ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لایەنگرانی دانۆڵد تراپ کە لە مانگی رابردوو هێشێکی کوشندەیان کردە سەر کۆنگرێس ئاماژەیان بەوە کردووە دەیانەوێت بیاناکە " بتەقێننەوە" و ئەندامانی کۆنگرێس بکوژن.

بەرپرسی پۆلیسی کۆنگرێس بە وەکالەت، یۆگاناندا پیتمەن بەو یاسادانەرانی ڕاگەیاند کە کار بۆ بەردەوامی ئاسایشی توند لە دەوروبەری بیناکە دەکەن، هەڕەشەکان نیشان دەدەن توندڕەوان دەشێت لە میانەی وتارێکی سەرۆک جۆو بایدن بیناکە بکەنەوە بە ئامانج.

پیتمەن بە ئەندامانی کۆمیتەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند " ئەندامانی گروپە ملیشاکانی کە لە 6 ی مانگی 1 هێرشەکانیان ئەنجامدا ئاماژەیان بە خواستیان بۆ تاقاندنەوەی کۆنگرێس و کوشتنی زۆرترین ئەندامانی کۆنگرێس لە دەمی یەکەم وتاری بایدن لە کۆنگرێسدا کردووە."

ئەو گوتیشی " ئێمە پێمانوایە گرنگە پۆلیسی کۆنگرێس ئاستی ئاسایشی بەرز بهێڵێتەوە هەتا ئەو کاتەی بتوانین چارەسەری کێشەکە بکەین."

کاتێکی دیاری کراو بۆ وتارەکەی بایدن بۆ کۆنگرێس ڕانەگەیەندراوە کە بە شێوەیەکی گشتی لە سەرتای ساڵ ئەنجام دەدرێت.

دوابەدوای ڕووداوەکانی شەشی مانگی 1 ڕێوشوێنێکی ئاسایشی بێپێشینە لە واشنتن گیرایەبەر، بەربەست بە تەلی دڕکاوییەوە لە دەوروبەری کۆنگێس دانرا و خاڵی پشکنین دامەزرا کە لەلایەن گاردی نیشتمانییەوە بەڕێوە دەبرێت.

چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 5 هەزار سەرباز هەتا ناوەڕاستی مانگی سێ لە ناو شارەکە بمێننەوە.

هێرشەکەی لایەنگرانی ترامپ بۆ سەر کۆنگرێسلە کاتێکدا بوو کە ئەندامانی کۆنگرێس خەریکی پەسەند کردنی هەڵبژاردنی سەرۆک جۆو بایدن بوون بە فەرمی کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 دا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئەو هێرشە پەسەند کردنی بایدنی بە فەرمی بۆ چەند کاتژمێرێک دوواخست لە کاتێکا یاسادانەران ناچاربوون لە ترسی گێرەشێوێنەکان هەڵبێن. لە ئەنجامی ئەو توندوتیژییە پێنج کەس لە ناویاندا پۆلیسێکی کۆنگرێسیش کوژران.

زیاتر لە 200 کەس تاوانبار کران بە هۆی ئەوەی ڕۆڵیان هەبووە لەو ئاژاوەیەدا، لەوانەدا هەندێک کەس کە پەیوەندیان بە گروپە ئەوپەڕی ڕاستڕەوەکانی وەکو ئۆت کیپەرس و پراود بۆیسەوە هەبووە.

.

XS
SM
MD
LG