Accessibility links

سەرباری ئەوەی لە ئەنجومەنی سینات بە بێتاوان ناسرا، دانۆڵد ترامپ ڕووبەڕووی چەندین کێشەی یاسایی دەبێتەوە


لە کاتێکدا وەکو سەرۆک دانۆڵد ترامپ، پارێزبەندی هەبوو لەوەی کە بەهۆی تاوان و تۆمەتی سیڤیلی نەدرێتە دادگا، بەڵام ئێستا کە ئەو هاووڵاتییەکی تایبەتە و چیتر پارێزبەندی سەرۆکایەتی نایگرێتەوە، خەریکە کێشە یاساییەکانی کەڵەکە دەبن.

ڕۆژی سێشەممە تەنها سێ ڕۆژ پاش ئەوەی سیناتی ئەمەریکا لە لێپێچینەوەکان لەسەر ئاژاوەکانی شەی مانگی 1 لە کۆنگرێسی ئەمەریکا بێتاوان دەریانکرد، ترامپ لەسەر ئەو ئاژاوەگێڕییە لە دادگای فیدراڵی لەلایەن نوێنەرێکی دیاری دیموکراتی ئەمەریکا وە سکاڵای لەسەر تۆمار کرا.

سکاڵاکەی کە لەلایەن ئەندامی کۆنگرێس بێنی تامپسۆن نوێنەری مسیسیپی و بەرپرسی کۆمیتەی ئاسایشی نیشتمانی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ترامپ، رودی جولیانی پارێزەری تایبەتی و دوو گروپی ئەوپەڕی ڕاستڕەو تۆمەتباردەکات بە پیلانگێڕان بۆ وروژاندنی ئاژاوە بۆ ئەوەی ڕێگە بگرن لە کۆنگرێس ئەنجامەکانی دەنگی نوێنەران کە بایدن تیایدا سەرکەوتبوو، پەسەند بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم سكاڵا یاساییەی دژی تراپ یەکێک بێت لە زۆر سکاڵای تر. بەڵام کێشە یاساییەکانی ترامپ تەنها سنووردار نییە ڕۆڵی ئەو لەو ئاژاوەیەدا. سارا تەبرڤیل لە پرۆژەی چاودێری کردنی حکومەت دەڵێت لێکۆڵینەوەی بەردەوام لە نیویۆرک و سکاڵاکانی تری دژی ڕەنگە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بن.

تەبرڤیل دەشڵێت " پێم وابێت یەکێک لە مەترسییە گەورەکانی لە ئێستادا ئەوەیە زۆربەی ئەو بەرگرییەی کە پێشتر هەیبووە، هەم لە ڕووی یاسایی و هەم لە ڕووی سیاسیشەوە، چیدی نایمێنێت" لە دەرەوەی کارەکەی وەکو سەرۆک.

جەیسن میلەر گوتەبێژی سەرۆکی پێشوو، لە سەر لێکۆڵینەوەو سکاڵاکان دەڵێت " تەنها شتیحزبایەتییە کە ئێمە لە دیموکراتە حزبییەکانەوە دەیبینین."

سەرەڕای داواکاری زۆری دیموکراتەکان لە وەزارەتی داد بۆ لێکۆڵینەوە کردن لەسەر ڕۆڵی ترامپ لە هێرشەکەی 6 ی 1، هێشتا ڕوون نییە ئایا ئەو ئاژانسەی چەسپاندنی یاسا هەنگاوێکی لەو جۆرە دەنێت یان نا.

بایدن گوتویەتی ئەو بڕیارە بۆ وەزیری دادی داهاتوو مێرک گارلەند بەجێ دەهێڵێت تا بڕیار بدات لەسەر ئەگەر و نەگەری لێکۆڵینەوە یان دادگاییکردنی ترامپ. ڕەنگە ئەم پرسیارەش باڵ بکێشێت بەسەر دانیشتنی پشتڕاستکردنەوەی گارلەند کە بڕیارە لە هەفتەی ئایندە ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG