وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس چه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کاتی دیارکراوی خۆیاندا له کۆتایی سـاڵی داهاتوو له عێراق بکشێنه‌وه
سه‌رۆکی پاکسـتان عاسف عه‌لی زه‌رداری یه‌که‌م سه‌ردانی خۆی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی وڵاته‌که‌ی ئه‌نجام دا که له ئاکامی لافاوه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه
کۆشـکی سپی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر جێبه‌جێـکردنی به‌رنامه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆ کۆتاییهێنان به ئه‌رکه جه‌نگیـیه‌کانی له عێراق، ئه‌ویش وه‌ک چۆن نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه که له کۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی علویهی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت بووه که تایبه‌ته به له‌دایکبوونی منداڵان
کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپـۆنی ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نارده‌کانی خۆی بۆ ئێران ڕاگرتووه چونکه فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و کۆمپانیایانه هه‌یه که کارداری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ده‌که‌ن
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌وازێـکی به په‌له‌ی کردووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی 460 ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی پاکسـتان له‌و کاره‌سـاته‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه
هیلاری کلنتن ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به ژیانی ئێرانیه‌کان که ده‌مه‌ترسی له سێداره‌دران دان به‌هۆی به‌کارهێنانی مافیان بۆ ئازادی راده‌ربرین
کاربه‌ده‌ستان هه‌روادێو هیوابهر ده‌به‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی زیندوماوی زیاتر له ژێر خاك و به‌رد له ئاکام داڕمان و هه‌ره‌س هێنانی حه‌رد له باکوری رۆژئاوای چین.
راسپێردراوی ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جۆرج میچڵ داوای رژدی له‌سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کردووه گفتگۆی ناراست و خۆی ئێستای ده‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکاته گفتگۆی راست و خۆ
باڵیۆزی نوێی ئێران له عێراق ده‌ڵێت دواین گه‌ڕی سیزای ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به ئێران کار ناکاته سه‌ر بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
گه‌نجترین زیندانی له گرتووخانه‌ی گوانتانامۆبه‌ی کیوبا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگایی ده‌کرێت هه‌رچه‌نده دادپرسان له ئێستاوه لایه‌نێکی ئه‌م دۆسێیه‌یان بردۆته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه دادوه‌رێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا بڕیاری دا دانپایانانی زیندانییه‌که ده‌شێ له کاتی دادگایی کردندا به‌کار بهێنرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز جۆرج میچڵ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس سـازبدات
سه‌رکرده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌ڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پابهنهی به‌رنامه‌که‌ی خۆیه‌تی بۆ جێبه‌جێکردنی دوامهوڵهتهکهی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه جه‌نگاوه‌رییه‌کانی له‌و وڵاته‌دا
کارمه‌ندانی فریاگوزاری له پاکستان ده‌ڵێن بارانی به‌رده‌وام بارودۆخی وڵاته‌که‌ی خراپتر کردووه، له کاتێکدا به‌هۆی ئاوی لافاوه‌کان زیاتر له 1600 که‌س گیانیان له ده‌ست داوه‌و 15 ملیۆن که‌سی تریش زیانیان پێ گه‌یشتووه.
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن له باکوری ڕۆژئاوای چین هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای زیندوو ماوانی ئه‌و ڕۆچوونه زه‌ویـیه‌ی بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 127 که‌س
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و لافاوه گه‌ورانه‌ی پاکسـتانی گرتۆته‌وه زیانی به نزیکه‌ی 14 ملیۆن که‌س گه‌یاندووه، واته زیاتر له کۆی لێقه‌وماوانی هه‌رسێ کاره‌سـات
کۆمه‌ڵێـکی خێرخوازی کرسـتیان ده‌ڵێت ئه‌و هیچ نه‌خشه‌یه‌کی بۆ کشـانه‌وه له ئه‌فغانسـتان نیـیه، هه‌رچه‌نده 10 له ئه‌ندامه‌کانی له باکوری ئه‌و وڵاته کوژراون
کاربه‌ده‌سـتێـکی ته‌ندروسـتی ڕوسیا ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پـۆلی گه‌رما و چڕه دوکه‌ڵه‌ی مۆسـکۆی گرتۆته ڕێژه‌ی ڕۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مردنی ناو ئه‌و شـاره‌ی گه‌یاندۆته نزیکه‌ی دوو هێنده
پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت یاخیبووانی تاڵیبان ژنێـکی بێوه‌ژنی دووگیانیان له به‌رچاوی خه‌ڵـکدا جه‌ڵد کردووه و پاشـان ئیعدامیان کردووه، ئه‌ویش به تاوانی زینا
شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که ته‌له‌فۆنی موبایلی بلاک بێری دروست ده‌کات که‌وتونه‌ته تاقیکردنه‌وه‌ی پلانێک که ڕێگا به حکومه‌ت ده‌دات چاودێری ئه‌و کورته‌نامانه‌ی به‌و ته‌له‌فۆنانه ده‌نێردرێن یان وه‌رده‌گیرێن بکات
زیاتر نیشـان بده