نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و ناوچه‌که به‌ڕێـکه‌وتووه له هه‌وڵێـکدا بۆ ڕازیکردنی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان له‌سه‌ر سـازدانی دانوسـتاندنی ئاشـتی ڕاسته‌وخۆ.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز جۆرج میچڵ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو و سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتیـنیـیه‌کان مه‌حمود عه‌باس سـازبدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌شته‌که‌ی به‌ڕێز میچڵ ته‌نها یه‌ک ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا وه‌ڵامی پـرسیاره‌کانی هه‌ردوو لایان ده‌داته‌وه به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا له چوارشه‌ممه‌ی ئاینده‌دا.
به‌ڕێز ناتانیاهو به دانوسـتاندنی ڕاسته‌وخۆ ڕازیـیه و ته‌نها به‌ڕێز عه‌باس ماوه‌ته‌وه، ئه‌و کاره‌ی ئه‌رکی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکا قورس ده‌کات ئه‌وه‌ی له 18 مانگی ڕابردوودا شـکستی هێنابوو له ڕووی جێبه‌جێـکردنی ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌وه، سه‌رباری کهوتنهوهگهڕی وتووێژی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه به ناوبژی ئه‌مه‌ریکا له مانگی پـێـنجی ڕابردوودا.