نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بانگه‌وازێـکی به په‌له‌ی کردووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی 460 ملیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی پاکسـتان له‌و کاره‌سـاته‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه له ئه‌نجامی ئه‌و لافاوانه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه که زیانی به زیاتر له 14 ملیۆن که‌س گه‌یاندووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ئه‌م کۆمه‌که وا له ئاژانسه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کان ده‌کات بتوانن یارمه‌تی حکومه‌تی پاکسـتان بده‌ن له گه‌یاندنی به په‌له‌ی پـێداویسـتیهکان بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌کان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه کۆمه‌ک به‌خشانی نێونه‌ته‌وه‌یی به بڕی 129 ملیۆن دۆلار پاره‌یان بۆ پاکستان کۆکردۆته‌وه و یاخود به‌ڵێنیان داوه بیده‌نێ. ده‌شڵێت پـێویسته کاره‌کانی فریاگوزاری به ئاسـتێـک زیادبکرێن که بتوانرێت شوێن و په‌نا و خۆراک و ئاو و پـێداویسـتی ته‌ندروسـتی بۆ 6 تا 7 ملیۆن پاکسـتانی دابین بکرێت.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت مه‌زه‌نده ده‌کرێت 1600 که‌س به لافاوه‌کان گیانیان له‌ده‌ستدابێت و نزیکه‌ی 288 هه‌زار ماڵ وێران بوون یان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و به شێـوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له هه‌رێمه‌کانی په‌ختونخوا و پونجاب و سند.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م کاره‌سـاته له کۆتایی مانگی حه‌وته‌وه ده‌سـتیپـێـکرد کاتێـک بارانی به‌خوڕ ئاستی ئاوی ڕووبارێـکی سه‌ره‌کی باکوری پاکسـتانی به‌رزکرده‌وه و بووه مایه‌ی تێـکشـکانی به‌ربه‌سـته‌کانی سه‌ر ڕووباره‌که و به‌وه‌ش ئاوی لافاوه‌کان ڕووی له باشوری وڵاته‌که کرد به درێژایی ڕووباری ئندوس. پـێشـبینی ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا لافاوی زیاتر له باشوری پاکسـتان ڕووبده‌ن.