کاربه‌ده‌سـتێـکی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار خۆیان داوه به‌سه‌ر ماڵی پـزیشـکێـکی ژنی ناوداردا و کوشـتوویانه. کاربه‌ده‌سته‌که گوتیشی ئه‌و پـزیشکه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشـخانه‌ی علویه‌ی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت بووه که تایبه‌ته به له‌دایکبوونی منداڵان. چه‌کداره‌کان هاوسه‌ره‌که‌یان به‌سـتۆته‌وه، به‌ڵام نه‌یانکوشـتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له پارێزگای دیاله 8 سه‌ربازی عێراقی و 3 هاوڵاتی سیڤیل کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه گومه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێـک له شارۆچکه‌ی سه‌عدیـیه و 3 که‌سیان له ناویدا کوشـتووه. پاشـان ماڵه‌که‌یان بۆمبڕێژکردووه. کاتێـکیش هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌گه‌ن و خۆیان به ماڵه‌که‌دا ده‌که‌ن بۆمبه‌کان ده‌ته‌قینه‌وه و ده‌به‌نه مایه‌ی کوژرانی 8 سه‌رباز و برینداربوونی 4 ی دیکه.