راسپێردراوی ئه‌مریکا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جۆرج میچڵ داوای رژدی له‌سه‌رۆکی فه‌له‌ستینیه‌کان مه‌حمود عه‌باس کردووه گفتگۆی ناراست و خۆی ئێستای ده‌گه‌ڵ ئیسرائیل بکاته گفتگۆی راست و خۆ . ئه‌وان ئه‌م مسه‌له‌یان له‌باره‌گای به‌رێوبه‌رایه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان له شاروچکه‌ی رامه‌ڵڵا له کناری رۆژئاوا تاوتۆی کرد به‌ڵام نه‌یان توانی بگه‌نه رێککه‌وتنێک.
میچڵ گوتی ئه‌و له‌سه‌ر هه‌ۆڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌نیازه چوارشه‌مۆ چاوی به‌سه‌ره‌ک وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل بکه‌وێت.
به‌رێز عه‌باس خۆی نه‌داوه‌ته ژێر فشاری ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ گفتگۆی راست و خۆ سوربووه له سه‌ر دوو مه‌رج: یه‌که‌م ئیسرائیل ده‌بێت هه‌مو فراوان کردنی نیشته‌جی جووله‌کان له که‌ناری رۆژئاوا و ئۆرشه‌لیمی رۆژهه‌ڵات رابگریت. دوهه‌م، ئیسرائیل ده‌بێت سنووره‌کانی 1967 وه‌ك سنوور بۆ دۆڵتی فه‌له‌ستینی له پاشه‌رۆژ په‌سند بکات.
له خۆپێشاندانێك له رامه‌ڵڵا، کۆمه‌ڵانی فه‌له‌ستینی داوایان له به‌رێز عه‌باس کرد سوور بێت له دژایتی کردنی به گفتگۆکانی راست و خۆ.
یاسادانه‌ری فه‌له‌ستینی مسته‌فابه‌رغوتی ده‌ڵێت ئێمه لێرێن تا دژایه‌تیمان ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌و فشاره‌ی خستراوه‌ته‌سه‌ر لایه‌نی فه‌له‌ستینی و هه‌وه‌ڵ ده‌درێت فه‌له‌ستینیه‌کان ناچار بکرێن ده‌ست به گفتگۆ بکه‌ن له‌کاتێك ئیسرائیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فراوان کردنی کردنی نیشته‌جییان به تایبه‌ت له ئۆرشه‌لیم.
ئیسرائیل ده‌ڵێت گفتگۆکانی راست و خۆ ده‌بێت بێ‌مه‌رج ده‌ست پێ بکرێن. ده‌مراستی حکوومه‌ت مارک ره‌گێڤ ده‌ڵێت له کۆتایی دا، ته‌نیا به رێگای گفتگۆی راست و خۆ و به‌رێگای گفتگۆی روبه‌رو، ئاشتی نێوان هه‌ردولایه‌ن دێته‌دی.
سه‌رۆك عه‌باس که‌ۆتۆته بارێکی ته‌نگاو، ئه‌گه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بیت له دژایتی کردنی گفتگۆی راست و خۆ بۆی هه‌یه زیان له پێوه‌ندیه‌کان ده‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بدات. ئه‌مه‌ش له کاتێکه، که پشتیوانییه‌کی ئه‌وه‌تۆ له‌ناو شه‌قامی فه‌له‌ستینی نیه بۆ گفتگۆی راست و خۆ به بێ له‌به‌ر دانواندنی ئیسرائیل.