کاربه‌ده‌سـتێـکی ته‌ندروسـتی ڕوسیا ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌و شه‌پـۆلی گه‌رما و چڕه دوکه‌ڵه‌ی مۆسـکۆی گرتۆته ڕێژه‌ی ڕۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌کانی مردنی ناو ئه‌و شـاره‌ی گه‌یاندۆته نزیکه‌ی دوو هێنده.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ندرێ سێلتسۆڤسکی سه‌رۆکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروسـتی مۆسـکۆ گوتی ڕۆژانه و له بارودۆخی ئاسایـیدا ڕۆژانه له ده‌وری 360 که‌س تا 380 که‌س له مۆسـکۆ ده‌مرن، به‌ڵام له ئێسـتا گه‌یشـتۆته نزیکه‌ی 700 که‌س. هه‌ندێ له مردووخانه‌کانی شـاره‌که شوێن نه‌ماوه ته‌رمه‌کانی لێدابنێن.
هه‌ردوو ڕۆژی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه چڕی یه‌که‌م ئۆکسیدی کاربۆن و گازه زیان به‌خشه‌کانی دیکه بۆ 7 هێنده‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی پـتر بوون، به‌ڵام ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێژه‌که بۆ 2 تا 3 هێنده هاتۆته خوارێ.
ده‌زگای چاودێری که‌شوهه‌وای ڕووسیا ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م شه‌پـۆله گه‌رمایه‌ی مۆسـکۆ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتۆته‌وه خراپـترین بێت له ماوه‌ی هه‌زار سـاڵی ڕابردوودا. پله‌کانی گه‌رمای ڕۆژانه گه‌یشتوونه‌ته تا 38 پـله‌ی سه‌دی به به‌راورد له‌گه‌ڵ هاوینه ئاسایـیه‌کاندا که ڕێژه‌که‌ی 24 ی سه‌دیـیه.
ژماره‌یه‌کی زۆری دانیشـتووانی مۆسـکۆ شـاره‌که‌یان جێـهێشـتووه. کاربه‌ده‌سـتانی هاتووچۆی ئاسـمانی ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 104 هه‌زار که‌س له سێ فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی مۆسـکۆوه شـاره‌که‌یان جێـهێشـتووه. ئاژانسه‌کانی گه‌شتوگوزار له مۆسـکۆ ده‌ڵێن هه‌موو بلیته‌کانی گه‌شتی به کۆمه‌ڵ بۆ میسر و تورکیا فرۆشراون.