نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و لافاوه گه‌ورانه‌ی پاکسـتانی گرتۆته‌وه زیانی به نزیکه‌ی 14 ملیۆن که‌س گه‌یاندووه، واته زیاتر له کۆی لێقه‌وماوانی هه‌رسێ کاره‌سـاتی سونامی سـاڵی 2004 و بومه‌له‌رزه‌که‌ی 2005 پاکسـتان و بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مسـاڵی هایتی.
هه‌رچه‌نده زیانه گیانیـیه‌کان له هه‌رسێ کاره‌سـاته‌که‌ی پـێشوو زیاتر بوون له‌و 1600 که‌سه‌ی له لافاوه‌کانی پاکسـتان تا ئێسـتا گیانیان له‌ده‌سـتداوه، وه‌لێ مۆریزۆ جولیانی گوته‌بێژی ئاژانسی به‌هاناچوونی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی 2 ملیۆن که‌س زۆر به لافاوه‌کان زیانیان پـێـگه‌یشـتووه، بۆیه پـێـویسـتیان به جۆرێـکی تایبه‌تی هاوکاری هه‌یه تا بێنه‌وه سه‌رخۆیان.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ردانی ناوچه زیان لێـکه‌وتووه‌کانی هه‌رێمی پونجابی کرد و له‌وێ گوتی به درێژایی مێژووی وڵاته‌که‌ی ئه‌مه خراپـترین کاره‌سـاته که دووچاری بوون.
هه‌رێمی په‌ختونخوای باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان زۆرترین زیانی پـێـکه‌وتووه. زیاتر له 600 هه‌زار که‌سیش له دۆڵی سوات گیریان خواردووه، ئه‌ویش به‌هۆی زۆربه‌ی ڕێـگاوبان و پـرده‌کان ئاوی لافاوه‌کان بردوونی.