به‌رپرسانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌فغانی نزیکه‌ی چاره‌کی کۆی گشتی 5 ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ما‌نگی ڕابردوویان پوچه‌ڵ کرده‌وه.
کۆمسێۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا یه‌ک ملیۆن و 300 هه‌زار له ده‌نگه‌کان ڕه‌چاو ناکرێن.
ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 18 ی سێپته‌مبه‌ر کاندیدیان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی 249 کورسیـیه‌کانی خانه‌ی ژوروی په‌رله‌مان هه‌ڵبژاردبوو.
بڕیار بوو ئه‌نجامی کۆتایی له 31 ی ما‌نگی ده ئاشکرا بکرایه به‌ڵام هێشـتا ڕه‌نگه به‌هۆی سـکاڵاکانی فرت و فێڵ له ده‌نگدان و پێشێلیـیه‌کانی تره‌وه دوابخرێت.
هه‌ڵبژاردنه‌که به دوای ده‌نگدانێـکی سه‌رۆکایه‌تی سـاڵی پاردا هاتووه که فرت و فێڵ و ساخته‌کاری زۆری تێدا کرابوو.
ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی میلیشـیاکانی تاڵیبان به‌ڕێوه چوبوو.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیاش له دواترین توندوتیژیدا ده‌ڵێت سه‌ربازێـکی له ئاکامی ته‌قینه‌وه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
جێی باسه ئه‌مسـاڵ به هه‌ره کوشنده‌ترین بۆ هێزه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت له‌وه‌تای داگیرکردنی هێزه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له سـاڵی 2001 دا.