به‌رپـرسانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ئه‌مڕۆ داکۆکیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی 400 هه‌زار فایلی نهێنی له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان کرد په‌یوه‌ست به جه‌نگی عێراق. ئه‌و فایلانه‌ی ورده‌کاری نوێی کوژراوانی سیڤیلی عێراقی و زیادڕه‌وی ده‌رحه‌ق ده‌سـتگیرکراون و هه‌روه‌ها ڕه‌فتاره‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌کرێن ئاشکرا ده‌که‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی خراونه‌ته ڕوو ڕاسـتیـیه‌کان له‌مه‌ڕ جه‌نگی عێراق ئاشـکرا ده‌که‌ن.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی هه‌واڵی له له‌نده‌ن جولیان ئاسانج گوتی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ڕاپـۆرته‌کانی جه‌نگ ناویان تێدا نیـیه یان زانیاری ئه‌وانه‌ی زیان به هیچ گرووپ و که‌سـانێـک بگه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه پـێشـتر به‌رپـرسـانی له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بڵاوکردنه‌وه‌که‌یان سه‌رزه‌نشت کرد و ده‌ڵێن ئاشـکراکردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ڕه‌نگه ژیانی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکایی و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی عێراقی بخه‌نه مه‌ترسـیـیه‌وه.
به‌ڵـگه‌نامه‌کانی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس کوژرانی پـتر له 109 هه‌زار که‌س ئاشـکرا ده‌کات، ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی کاری توندوتیژی له عێراق له نێوان مانگی سێی سـاڵی 2003 ی داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه هه‌تا کۆتایی سـاڵی پار ده‌خاته ڕوو که به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌شڵێن پـتر له %60 ئه‌و کوژراوانه هاوڵاتی سیڤیلی عێراقی بوون.
هاوکات ده‌سـته‌یه‌کی ئامارکردنی عێراقی ئاماری ئه‌مه‌ریکای په‌یوه‌ست ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت له %80 کوژراوانی عێراقی خه‌ڵکانی سیڤیل بوون.