فه‌ره‌نسـا به‌رو ڕووی ڕۆژێـکی تر له خۆپـیشـاندانه‌کان بۆته‌وه له دژی پـلانه‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه خۆپـیشـانده‌ران ڕێـگه و بانه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شـاری مارسێلیان له به‌نده‌ری باشور به‌ربه‌ستکرد. خۆپـیشـانده‌ران ڕێـگه‌یان به‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌که ده‌ڕۆیشـتن گرتبوو.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌شته ئاسـمانیـیه‌کان ده‌ڵێن هیچ پـلانێـک بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی گه‌شـته ئاسـمانیـیه‌کان نیـیه.
بڕیاره ئه‌مڕۆش ڕابه‌رانی یه‌کێـتیـیه‌کانی کارکه‌ران کۆبوونه‌وه سـازبده‌ن بۆ تاووتوێکردنی هه‌نگاوه‌کانی ئاینده. هاوکات ڕابه‌ری یه‌کێتیـیه‌کی مه‌زنی کرێکاری داوای کرد هه‌فته‌ی ئاینده‌ش ڕۆژێـکی تر له خۆپـیشـاندان سازبدرێت.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسـا برێس هۆرتفێ گوتی ڕێـگه‌کانی 14 عه‌مباری سووته‌مه‌نی له کۆی 200 عه‌مباری فه‌ره‌نسـا هێشـتا له لایه‌ن خۆپـیشـانده‌رانه‌وه به‌ربه‌ستکراون.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـاوی نیکۆلا سارکۆزی فه‌رمانی به هێزه‌کانی پـۆلیسدا بۆ بڵاوه‌پێـکردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه‌ی که هێڵه‌کانی گه‌یاندنی سـووته‌مه‌نیـیان به‌ربه‌ستکردووه. خۆپـیشـانده‌ران ڕێـگه‌کانی گه‌یاندنی سووته‌مه‌نیـیان به هه‌زار وێزگه‌ی فرۆشـتنی به‌نزین له فه‌ره‌نسـا گرتووه.