وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و داوای 2 ملیار دۆلار ده‌کات بۆ کۆمه‌ککردنێـکی نوێی پاکسـتان، ئه‌وه‌ش تا یارمه‌تی بدات له شه‌ڕی دژی ئه‌و میلیشیایانه‌ی به درێژایی پاکسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی و له کۆتایی سێ ڕۆژی وتووێژی سـتراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌م یارمه‌تیـیه ئاسایشـیـیه‌ی بۆ پاکسـتان ڕاگه‌یاند که بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵێـکدا بدرێت. هه‌روه‌ها سـتایشی پاکسـتانی کرد له‌سه‌ر هاوکاریکردنی بۆ ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی دژی تێرۆردا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان شا محه‌مه‌د قوره‌یشی گوتی ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان هه‌ردووکیان به هۆی تێرۆرزمه‌وه هاوڵاتیانی خۆیان له‌ده‌سـتداوه، وه پاکسـتان ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرزم ده‌بێته‌وه. گوتیشی هه‌ردوو وڵات ئامانجێـکی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش شـکسـتهێنانه به تێرۆریسـتان. داواشی کرد وڵاته‌که‌ی و ئه‌مه‌ریکا هاوکاری یه‌کتر بکه‌ن بۆ هێنانی ئاشـتی و ئارامی بۆ ئه‌فغانسـتان.
هه‌روه‌ها له وتووێژه‌کان باسیش له مه‌سه‌له‌کانی به‌رگری و کشـتوکاڵ و ئاو و جێبه‌جێـکردنی یاساش کرا.
ئه‌م کۆمه‌که ئاسایشـیـیه وه‌ها لێی ده‌ڕواندرێت به‌شێـک بێت له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی له ئاکامی هێرشه‌کانی ناتۆ و هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی پاکسـتانی نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان که‌وتوونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نه‌مانی پـشووی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر دوو دڵی پاکسـتان له شه‌ڕی دژی یاخیبووان ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی زیادبوونی گرژیـیه‌کان.