Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت CIA ڕۆڵی زیاتری له‌ پاکسـتاندا هه‌بێت


ڕاپـۆرتێـک: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت CIA ڕۆڵی زیاتری له‌ پاکسـتاندا هه‌بێت
ڕاپـۆرتێـک: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت CIA ڕۆڵی زیاتری له‌ پاکسـتاندا هه‌بێت

ڕۆژنامه‌یه‌کی وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت واشنتن ده‌یه‌وێت ئۆپه‌راسیۆنی CIA له‌ پاکسـتان فراوانتر بکات.

ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جۆرناڵ دره‌نگانێـکی ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتی کردووه‌ که‌ له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا داوای له‌ پاکسـتان کردووه‌ ئه‌فسه‌رانی CIA زیاتر و مه‌شقپـێکه‌رانی له‌شـکری ئۆپه‌راسیۆنه‌کان زیاتر بنێرێته‌ وڵاته‌که‌ بۆ به‌شـداریکردن له‌ هه‌وڵه‌کانی واشنتن بۆ زیاتر فشارخستنه‌ سه‌ر میلیتانه‌کان.

ڕاپـۆرته‌که‌ ده‌ڵێت ئیسلام ئاباد ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌ بۆ ناردنی ئه‌فسه‌ری زیاتری CIA ، چونکه‌ به‌ زۆری ترسیان هه‌یه‌ له‌ بوونی زۆرتری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ پاکسـتان.

ڕۆژنامه‌که‌ ڕاپـۆرتیشی کردووه‌ CIA زۆر به‌ نهێنی له‌ پاکسـتانه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا زۆر زیادیان کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جۆرناڵ ده‌ڵێت واشنتن ده‌یه‌وێت ئیسلام ئاباد کردارێـکی توندتر وه‌ربگرێت دژی گرووپه‌کانی هاوپه‌یمانانی ئه‌لقاعیده‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG