ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوو بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له نزیـک شـاری ته‌بریزی باکوری ڕۆژئاوای ئێرانی دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 250 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 2600 که‌سی دیکه برینداربوون
مت ڕامنی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه پـۆڵ ڕایانی نوێنه‌ری سـتانی ویسکه‌نسن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌ک جێـگری سه‌رۆک بۆخۆی ده‌سـتنیشـانکرد
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز له ناوچه‌ی سـاڵحیـیهی ناوه‌ندی دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویداوه و به دوایدا شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌کی توند له گۆڕه‌پانی سه‌بع بحرات و شه‌قامی به‌غدا بووه
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له چاوپـێـکه‌وتنێـکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی خه‌به‌ری تورکی گوتوویه‌تی تورکیا به شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆبێت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا گرووپێـکی هاوکاری داده‌مه‌زرێنن به مه‌به‌ستی داڕشـتنی نه‌خشه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر سیناریۆیه‌ک که شیانی هه‌بێت له سوریا ڕووبدات
به‌رپرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن فه‌رمانده‌یه‌کی هێزی پـۆلیسی وڵاته‌که‌یان ته‌قه‌ی له 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی کردووه و کوشـتوونی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی بۆ ئێواره‌خوانێـک بانگ کردبوو
له پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا له‌و ئه‌نجومه‌نه 200 ئه‌ندامیـیه، ئهلمهقرفی 113 ده‌نگی برده‌وه و ڕکابه‌ره‌که‌ی که عه‌لی زێدان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ 83 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا
ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ سه‌پاندنی سـزای نوێ دژی حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پـشـتگیری له ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گوندی شه‌بابی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی دجێلی باکوری به‌غدای پایته‌خت کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین
ئێران ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له تاران کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی سـازکرد بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به قه‌یارنی ناو سوریا
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایشی لوبنان میشێل سه‌ماحه وه‌زیری پـێشـووی ڕاگه‌یاندنی وڵاته‌که‌یان ده‌سـتگیرکرد
سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاری حه‌له‌ب کشـاونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌ت بۆردومانێـکی هه‌ڕه‌مه‌کی و زۆر توندی ناوچه‌که‌یان کردووه
ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق دوێنێ چوارشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند که‌وا مه‌سه‌له‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ڕاگیراوه
ئاژانسی فه‌رمی دهنگوباسی سانا ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا سه‌ره‌ک وه‌زیرێکی نوێی ده‌ستنیشانکردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشوو که له ڕژێمی سوریا جیابووه‌وه و چووه شانشینی ئوردن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو گوتی وڵاته‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕاشـکاوانه و دۆسـتانه ئێرانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیتر ئانکه‌ره له توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا به‌رپـرسیار نه‌کات
سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی وڵاته‌که‌ی له پـۆسـته‌کانیان لادا، له‌وانه سه‌رۆکی ده‌زگای زانیاری و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی باکوری سینا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کداری نه‌ناسراو له شـارۆچکه‌ی بێجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 8 ئه‌ندامی خێزانێـکیان له نێو ماڵه‌که‌یاندا کوشـتووه
ئاژانسی دهنگوباسی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانیان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ته‌واوی ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌کی سه‌ڵاحه‌دینی شـاری حه‌له‌بدا
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له‌شـکری وڵاته‌که‌یان هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی گومانبار له نیمچه دورگه‌ی سینا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی شه‌وی یه‌کشه‌ممه
وه‌زاره‌تی وه‌رزشی کامیرۆن ڕایگه‌یاند که‌وا حه‌وت یاریزانیان که له شـاند‌ی وڵاته‌که‌یاندا بوون بۆ یاریـیه‌کانی ئۆڵۆمپـیادی لەندەن، له‌وێ بێ سه‌روشوێن بوون
زیاتر نیشـان بده