کاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن میلیتانانی ئه‌فغانی موشه‌کیان گرتووه‌ته بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان و له ئاکامدا فڕۆکه‌یه‌ک تێـکشـکاوه که بۆ هاتوچۆی گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا به‌کاردێت.
گوته‌بێژێـک بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا زوویه‌کی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی دوو موشه‌ک له نزیـک فڕۆکه‌که که‌وتوون له بنکه‌ی ئاسـمانی باگرام، سه‌رۆکی سـتوونه هاوبه‌شه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپـسی له ژوره‌که‌ی خۆی دور له شوێنی ڕووداوه‌که بووه. پاشـان به فڕۆکه‌یه‌کی دیکه بنکه‌که‌ی جێهێشـتووه.
پارچه‌ی موشه‌که‌کان دوو که‌سی به سووکی بریندارکردووه و هه‌روه‌ها زیانی به هه‌لیـکۆپـته‌رێـکیش گه‌یاندووه.
تالیبان به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند.
بۆردومانکردنی بنکه‌ی ئاسمانی باگرام له لایه‌ن یاخیبووانی تالیبانه‌وه شتێـکی نائاسایی نیـیه، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن زیانی گه‌وره‌ی لێـده‌که‌وێته‌وه.