ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تیمی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریایان جێهێشت، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له‌وێ بۆ چاودێریکردنی ئاگربه‌سـتێـک که بڕیاربوو له‌و وڵاته‌دا بێته دی.
به‌شێـک له‌و 300 چاودێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی دیمه‌شقه‌وه سوریایان جێهێشت و به‌شێـکی دیکه‌یان به‌ره‌و به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان به‌ڕێکه‌وتن.
ئه‌رکی چاودێران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه کۆتایی‌پـێهات و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری دا ئۆفیسێـکی بچوک له سوریا بکاته‌وه تاوه‌کو له ئاینده‌دا یارمه‌تی بده‌ن له هه‌ر هه‌وڵێـکی ئاشـتی له‌وێ.
چاوه‌ڕوانده‌کرا ئه‌و تیمه 300 ئه‌ندامه چاودێری ئاگربه‌سـتێـک بکه‌ن که به‌پـێی پـلانه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نێردراوی پـێشـووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌بوایه بهاتایه دی، به‌ڵام هه‌تا دێت و توندوتیژیـیه‌کان له‌و وڵاته ڕوو له زیادبوون ده‌کات، بۆیه له به‌رامبه‌ردا له مانگی شه‌ش کاربه‌ده‌سـتان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاریان دا ئه‌رکی چاودێران ڕابگیرێت.