کاربه‌ده‌ستێکی ئیسرائیلی ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری له وتووێژکردندان له‌گه‌ڵ هاوشانده میسریـیه‌کانیان به‌و هیوایه‌ی بتوانن ناکۆکییه‌کانیان له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی هێزی میسری له سینا چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بوو به هۆی تێکدانی ڕێککه‌وتنی ئاشتی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئیسرائیل ده‌ڵێت میسر به شێوه‌یه‌کی نایاسایی تانکه‌کانی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناو بیابانی سینا له نزیک سنووری ئیسرائیل وه‌کو به‌شێک له سه‌رکوتکردنه‌کانی میلیتانه ئیسلامییه‌کان. به پێی ڕێککه‌وتنی ئاشتی ساڵی 1979 سینا به شێوه‌یه‌کی گشتی کرا به ناوچه‌یه‌کی بێ له‌شکر و له‌شکرکێشی به‌و جۆره‌ش ده‌بێت به هاوبه‌شی بێت.
کاربه‌ده‌ستی به‌رگری ئامۆس گیلاد له ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند وتووێژکردن به‌رده‌وامه و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش که ده‌بێت ڕوون بکرێنه‌وه باس ده‌کرێن.
ناوبراو باسی تانکه‌کانی نه‌کرد. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستێکی دیکه ڕایگه‌یاند ئیسرائیل داوای کشانه‌وه‌ی تانکه‌کانی کردووه. ئه‌و کاربه‌ده‌سته به مه‌رجێک ئه‌و قسانه‌ی کردووه که ناوی ئاشکرا نه‌کرێت.