کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ته‌رابلوسی پایته‌خت ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی 2 که‌س، کاری لایه‌نگرانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی دیکتاتۆری پـێشـوون.
هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێـکدا به دوای یه‌کدابوون له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی خۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاماده ده‌کرد.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له شه‌قامی عومه‌ر موختار بوو له نزیـک ئه‌کادیمیای له‌شـکری کچان و له ئاکامدا 2 که‌س کوژران و 3 که‌سی دیکه برینداربوون. پاش چه‌ند خوله‌کێـکی دیکه ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له شه‌قامی ئه‌لنه‌سر له نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕوویدا و له‌وێش 2 که‌س برینداربوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئۆتۆمبیلێـکی دیکه‌ی بۆمبڕێژکراو دۆزراوه‌ته‌وه و پـوچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێن ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کان و هه‌روه‌ها شێوازی دانان و ته‌قاندنه‌وه‌یان هاوشێوه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له ته‌رابلوس ڕوویدا و که‌سێـکی پێ برینداربوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.