ڕۆژنامه‌وانێـکی ژاپـۆنی که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا بووبوو و ڕووماڵی ڕووداوه‌کانی ده‌کرد، که‌وتووه‌ته ناو شه‌ڕه ته‌قه‌وه و کوژراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ڕۆژنامه‌وان میکا یامامۆتۆ له‌گه‌ڵ له‌شـکری ئازادی سوریا له شـاری حه‌له‌بی باکوری سوریا بووبوو و ڕووماڵی هه‌واڵه‌کانی ده‌کرد پـێوه‌بووه و کوژراوه.
كازۆتاكا ساتۆ که ئه‌ویش ڕۆژنامه‌وانێـکی ژاپـۆنیـیه، له‌گه‌ڵ میکا بووه و ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار که له سه‌ربازی حکومه‌ت ده‌چوون له دوری که‌متر له 30 مه‌تره‌وه کوێرانه ته‌قه‌یان لێـکردوون.
خانم میکای ته‌مه‌ن 45 سـاڵ بۆ ئاژانسی "ژاپـۆن پـرێسی" بنکه له تۆکیۆ کاری ده‌کرد. ڕۆژنامه‌وانێـکی زۆر بوێر بووه و هه‌روه‌ها وێنه‌گرێـکی ڤیدیۆیی زۆر شـارهزاش بووه. له سه‌رده‌می حوکمی تالیباندا چووه‌ته ناو ئه‌فغانسـتانه‌وه و له‌وێوه ڕاپـۆرتی ناردووه، له سـاڵی 2003 ڕووماڵی شه‌ڕی عێراقی کردووه.