وڵاتی به‌حره‌ین به فه‌رمی ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕی فارسی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران چه‌ند به‌شێـکی وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی
سه‌رۆک ئۆباما سوپاسی له‌شکری کرد که توانیبوویان به‌هۆی ئه‌و لێهاتوویه و قارهمانێتیـیهی هه‌یانه له ماوه‌ی که‌متر له مانگێـکدا ڕژێمی سه‌دام حسێن دیکتاتۆری پـێشـووی عێراق بڕووخێنن
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوان له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر شوێنێـکی به‌رگری ئاسـمانی له‌شـکری حکومه‌تدا و هه‌روه‌ها هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاسـمانی له‌شـکری
ژنێـکی ئه‌مه‌ریکایی له شـاری ئهپـپینگی سـتانی نیو هامشه‌ر چوار جار له ماوه‌ی 26 کاتژمێردا له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرکرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێـدانی گۆرانی "Highway to Hell'' واته (شـاڕێ به‌ره‌و دۆزه‌خ) به ده‌نگی به‌رز
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن دوو که‌سی خۆکوژ له نزیک بنکه‌یه‌کی ناتۆ له هه‌رێمی وه‌رداک خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سی دیکه برینداربوون
دادوه‌رێکی پاکستانی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کچێکی مه‌سیحی له گرتووخانه‌دا درێژکرده‌وه که به سووکایه‌تیکردن به ئاینی ئیسلام تۆمه‌تبارکراوه. ئه‌و تۆمه‌تی له پاکستان‌دا سزاکه‌ی مه‌رگه
مت ڕامنی کاندیدی پارتی کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌رۆکایه‌تی، به‌ربژارکردنی خۆی وه‌ک کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی له لایه‌ن پارته‌که‌یه‌وه په‌سه‌ند کرد و په‌یمانی دا به‌ڵێن و خه‌ونی ئه‌مریکا بگێڕێته‌وه
مسته‌فا تورک ڕواێژکاری وه‌زیری پـێشه‌سـازی تورکیا، حکومه‌تی عێراق تاوانبارده‌کات به‌وه‌ی گوشـار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و کۆمپانیا تورکیـیانهی له عێراقدا کارده‌که‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا لۆران فابیۆس گوتویه‌تی وڵاته‌که‌ی خوازیاره کۆمه‌ک و یارمه‌تی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی سوریا بکات که له ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداواندان
چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له پارێزگای ئدلیبی باکوری وڵات فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی حکومه‌ت خراوه‌ته خوارێ، ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا باس له خستنی فڕۆکه‌ی جه‌نگی له سوریا بکرێت
سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له نهخۆشـخانهوه له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی خۆی تورکه‌کانی له باری ته‌ندروسـتی خۆی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که‌وا به‌ره‌و باشی ده‌چێت
ميلیتانهکانی تاڵیبان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان 8 سه‌ربازیان کوشتووه و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌شيان برینداركردووه.
دادگای باڵای هندستان سزای مه‌رگی په‌سه‌ند کرد بۆ تاکه چه‌کداری که مابووه‌وه له‌و گروپی ملیتانه‌ی هێرشه‌که‌ی مۆمبای ساڵی 2008 یان ئه‌نجام دا که بوو به مایه‌ی کوژرانی 166 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێرشبه‌ران پێنج کاربه‌ده‌ستی ئاسایشی عێراقیـیان کوشتووه له نێویاندا ئه‌فسه‌رێک به په‌له‌ی عه‌مید.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که فشار ده‌بات بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا شوێنێکی پارێزراو له ناو سوریادا دابین بکات بۆ پاراستنی هه‌زاران که‌س که به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادان هه‌ڵاتوون.
زریانی ئایزگ به بارانێـکی به‌خوڕ و بایه‌کی به‌هێزه‌وه له که‌ناره‌کانی باکوری که‌نداوی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات و به شێنه‌یی به‌سه‌ر وشـکایـیدا تێپه‌ڕده‌بێت و له ئێسـتادا به ئاڕاسته‌ی شـاری نیو ئۆرلینز ده‌ڕوات
کهشـناسانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن زریانی ئایزک زۆر به توندی به‌ره‌و که‌نداوی ئه‌مه‌ریکایی که‌وتووه‌ته ڕێ و گه‌یشـتووه‌ته هێزی هێریکه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی ڕیفی دیمه‌شقدا ته‌قیوه‌ته‌وه به ڕێوڕه‌سمی ناشـتنی ته‌رمی دوو که‌سی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د و له ئاکامدا 12 که‌س کوژراون
ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیه سوریـیانه‌ی بۆ ئوردن هه‌ڵاتوون دوو هێنده بووه و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئوردن گه‌یشتووه‌ته 10200 که‌س
گوته‌بێژی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی بان کی مون شۆک بووه به‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له ڕوودانی کوشـتنکاری له ناوچه‌ی داریای نزیک دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌که‌ن
زیاتر نیشـان بده