تورکیا ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕاده‌سـتی به‌غدا بکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی عێراقی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بڕیـیه‌وه به تاوانی تێرۆرزم.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا گوتی هاشمی ههرچهندێـک ده‌یه‌وێت ده‌توانێت له تورکیا بمێنێته‌وه و ئانکه‌ره ڕاده‌سـتی به‌غدای ناکات.
هاشمی که که‌سایه‌تیـیه‌کی ناوداری سووننه‌یه دوێنێ له ئانکه‌ره‌وه بڕیاری ئه‌و دادگا عێراقیـیه‌ی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی مه‌به‌سـتی سیاسی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی له پشـته‌وه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که دوێنێ له لایه‌ن ئۆفیسه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه گوتوویه‌تی کاتی ده‌رکردنی بڕیاره‌که جێی مه‌خابنه، چونکه هێشـتا هاشمی له پـۆستهکهیدایه. ئاگاهیشی دا که‌وا ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه بـبێته مایه‌ی ئاڵۆزبوونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ئاشـته‌وایی نیشـتیمانی له وڵاته‌که‌یدا ده‌درێن.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو دادگای تاوانه‌کانی عێراق هاشمی تاوانبارکرد به کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی شیعه ئاینزا و هه‌روه‌ها پارێزه‌رێـک و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بڕیـیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له دادگاکه‌دا ئاماده‌بێت. هاشمیش لای خۆیه‌وه سیسته‌می دادی به‌غدای به گه‌نده‌ڵ ناوزه‌دکرد و گوتی ئاماده نیـیه بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه.
یاریده‌ده‌رانی مالیکیش ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه کاریگه‌ریان به‌سه‌ر بڕیاری دادگادا هه‌بووبێت.