دوێنێ که‌ش و هه‌وایه‌کی توند و دژوار ناوچه‌ی باکوری خۆرهه‌ڵاتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکای گرته‌وه. ده‌رئه‌نجام بارانی به لێزمه و خوڕی به دوای خۆیدا هێنا که بوونه مایه‌ی خولقاندنی دوو گێژه‌ڵۆکه‌ی بێ پـێشینه شێواز له شـاری نیویۆرکدا.
یه‌کێـک له گێژه‌ڵۆکه‌کان دای له گه‌ڕه‌کی کوینزی شـاره‌که و دووه‌میان ناوچه‌ی برۆکلینی گرته‌وه و به‌هۆیانه‌وه خورپه که‌وته دڵی هاوڵاتیانه‌وه و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی سه‌لامه‌تیان ده‌دا تاوه‌کو په‌نایان بۆ به‌رن.
گێژه‌ڵۆکه‌کان زیانیان به ستوون و هێڵه‌کانی ئه‌لیکتریک گه‌یاند و به هه‌زاران ماڵ بێ وزه‌ی ئه‌لیکتریک مانه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئۆتۆمبیلیان سه‌ره‌ونخون کرد و ژماره‌یه‌کی زۆر دار و درختیان شـکاند و زیانیان به چه‌ندین خانوبه‌ره‌ش گه‌یاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانی گیانیـیان لێ‌نه‌که‌وته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م زریان و گێژه‌ڵۆکه‌کانه به‌رپـرسانیان ناچارکرد یاریـیه‌کانی کۆتایی تێنسی ژنان که له شـاری نیویۆرک به‌ڕێوه‌ده‌چن دوابخه‌ن. زۆر به ده‌گمه‌ن گێژه‌ڵۆکه له شـاری نیویۆرکدا ڕووده‌ده‌ن.