دره‌نگانێـکی هه‌ینی هێزێـکی له‌شکری لوبنان که‌سێـکیان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ستڕۆیشتووی شیعه ئاینزا ده‌سـتگیرکرد که ده‌سـتی هه‌یه له ڕفاندنی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی سوری و هاوڵاتیـیه‌کی تورک.
له‌شـکری لوبنان له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا شه‌وی ڕابردوو هێزێـکیان به‌پـێی فه‌رمانی سه‌رکرده‌ی باڵای له‌شـکر هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی باشوری به‌یرووتی پایته‌خت به مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی ئه‌وانه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا هه‌سـتاون به ڕفاندنی خه‌ڵـکی و گرتنی ڕێگه‌وبانه‌کانی ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌شـکر ده‌ڵێت سه‌رئه‌نجام چه‌ند که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه، له‌وانه حه‌سه‌ن ئه‌لمقداد ئه‌وه‌ی خۆی به فه‌رمانده‌ی باڵی له‌شـکری خێڵی مقداد ناودبرد. هه‌روه‌ها ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر بڕێـک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیشدا.
جێی ئاماژه له مانگی هه‌شت خێڵی ئال مقداد ڕایگه‌یاند که‌وا زیاتر له 20 هاوڵاتی سوری و هاوڵاتیـیه‌کی تورکیان ڕفاندووه، ده‌ڵێن ئازادیان ناکه‌ن تاوه‌کو که‌سێـکی بنه‌ماڵه‌که‌یان به ناوی حهســسان مقداد که له سوریا له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه ڕفێندراوه ئازاد نه‌کرێت.