دره‌نگانێـکی هه‌ینی چوار گولـله خومپاره به‌ر شـارۆچکه‌ی قائمی پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای عێراق که‌وت که له دیوی سوریاوه هه‌ڵدرابوون، وه له ئاکامدا کچه منداڵێـکی ته‌مه‌ن چوار سـاڵ گیانی له‌ده‌ستدا و 4 که‌سی دیکه برینداربوون.
جێی ئاماژه‌یه شـارۆچکه‌ی قائم ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر شـارۆچکه‌ی ئه‌لبوکه‌مالی سوریا، ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا زۆربه‌ی ناوچه‌کانی که‌وتوونه‌ته ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵـداوانه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی ناوچه‌که ده‌ڵێن هێشـتا نازانن چ لایه‌نێـک ئه‌و گولـله خومپارانهی هه‌ڵداوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری گوتوویه‌تی دور نیـیه چه‌کداره‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌و هێرشه‌یان کردبێت، پاش ئه‌وه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه سنووریـیه‌کانی عێراق که‌وتنه شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵیاندا کاتێـک هه‌وڵیان دابوو له عێراقه‌وه کۆمه‌ک بۆ هێزه‌کانیان ڕه‌وانه بکه‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا گوتوویه‌تی " هه‌رچه‌نده عێراق خۆی بێ لایه‌ن له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا ڕاگرتووه، به‌ڵام هێزه‌کانی ئاماده‌یه وه‌ڵام بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م جۆره هێرشانه دووباره بـبنه‌وه."