زنجیره‌یه‌ک هێرش و ته‌قینه‌وه له دوێنێ شه‌وی شه‌ممه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا به ده‌یان کوژراو و بریندار که‌وتوونه‌ته‌وه.
دره‌نگانێـکی شه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار به چه‌کی بێ ده‌نگ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له گوندی مالحه‌ی سه‌ر به شـارۆچکه‌ی دجێلی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له ئاکامدا 9 سه‌رباز و 2 ئه‌فسه‌ر کوژراون و 8 سه‌ربازی دیکه برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی بێجی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه له ئاکامدا 10 که‌س برینداربوون. له ڕۆژهه‌ڵاتی تکریت بۆمبێـک به هێزێـکی گه‌ڕۆکی پـۆلیسدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی ئه‌فسه‌رێـک به پله‌ی نه‌قیب و برینداربوونی پـۆلیسێـک.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش له شـاری عماره‌ی پارێزگای مه‌یسانی باشوری عێراق 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لای مزگه‌وتێـکی شیعه ئاینزادا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 14 که‌س کوژراون و 60 ی دیکه برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی ئسحاقی خواروی تکریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆمبێـکی لاڕی به ماشێنی فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا ئه‌فسه‌ره‌که (عه‌قید ڕوکن ثائر ئدریس) و پاسه‌وانێـکی کوژراون و دوو پاسه‌وانی دیکه‌ی برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی تاجی باکوری به‌غدا 3 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و 6 که‌س کوژراوه و 7 ی دیکه برینداربوون.
له ڕۆژئاوای به‌غدا 3 سه‌رباز و 2 چه‌کدار له پـێـکدادانێـکدا له ناوچه‌ی حه‌مید شه‌عبان له ڕۆژئاوای ئه‌بو غرێبدا کوژران.
له پارێزگای که‌رکوک له نزیک کۆمپانیای نه‌وتی باکور ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به کۆمه‌ڵێـک گه‌نجدا ته‌قیوه‌ته‌وه کاتێـک هه‌وڵیان داوه خۆیان بۆ پاسه‌وانی ده‌زگا نه‌وتیـیه‌کان ناونووس بکه‌ن و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون و 17 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناو شـاری که‌رکوکیش 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له نزیک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری پـۆلیسدا ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 که‌س کوژراون 119 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی خورماتووی خواروی که‌رکوک 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 5 هاوڵاتی کوژراون و زیاتر له 40 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـارۆچکه‌ی حه‌ویجه‌ش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو و بۆمبێـکی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 3 پـۆلیس و هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل برینداربوون.
له شـاری موسڵ 2 بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و 4 که‌سی سیڤیل کوژراون.
له شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری پارێزگای موسڵی باکوری عێراق ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی 3 که‌س و برینداربوونی 11 که‌سی دیکه. له به‌رتڵه‌ش خۆکوژێـک به ماشێنێـکی بۆمبڕێکراوه‌وه خۆی به خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکر و پـۆلیسدا ته‌قاندووه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام 4 له پاسه‌وانه‌کان برینداربوون.
له شـاری ناسریـیه‌ی باشوری عێراق دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێکراو ته‌قیونه‌ته‌وه که یه‌کێـکیان له نزیک کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسـا بووه و بووه‌ته هۆی برینداربوونی 2 که‌س. ئۆتۆمبیله‌که‌ی تر لای ئوتێلێـکه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 2 که‌س کوژراون 2 که‌سی دیکه برینداربوون.
له شـاری به‌سره‌ش 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا کاتێـک ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لای بازاڕی ئه‌لمسه‌ته‌ری ناوه‌ندی شـاردا ته‌قیـیه‌وه.