وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ئاگاهیـیه‌کی توندی به هه‌ریه‌ک له ئێران و سوریا دا و گوتی ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته قایل بن گۆڕانکاری بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دووچاری ئاکامی خراپـی ڕه‌فتاره‌کانیان ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێز کیری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ولیه‌م هه‌یگ هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی له له‌نده‌ن ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
جۆن کیری به بیر ئێرانی هێنایه‌وه، ئه‌مه‌ریکا ڕێـگه‌ی پـێنادات بـبێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی و ئاگاهی دا که‌وا کات بۆ چاره‌سه‌ری دیپـلۆماسی بۆ کێشه‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران وا به‌سه‌رده‌چێت.
کیری هه‌روه‌ها سه‌رزه‌نشتی حکومه‌تی سوریای کرد له به‌رامبه‌ر بۆردومانه‌که‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی شـاری حه‌له‌ب و گوتی ئه‌مه‌ریکا به توندترین شێوه کوشـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی بێ تاوان سه‌رزه‌نشت ده‌کات، وه ئه‌و هێرشه ته‌نها ده‌یسه‌لمێنێت که ده‌بێت ڕژێمی ئه‌سه‌د بڕوات.
پاشـان داوای له هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی دۆسـتانی گه‌لی سوریادا بکات، ئه‌وه‌ی بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت.