وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی چه‌کداردا.
ئه‌مڕۆ له مۆسـکۆ به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسیـیه‌که‌ی کۆبـبێته‌وه، موعه‌لیم گوتی " ئێمه ئاماده‌ین بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێـک خوازیاری ببێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی چه‌کیان به‌ده‌سـته‌وه‌یه" ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و ئۆپـۆزسیۆنه چه‌کداره‌ی که‌وا بۆ دوو ساڵه شه‌ڕی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیاش لای خۆیه‌وه قسه‌کانی وڵاته‌که‌ی دووباره کرده‌وه که مۆسـکۆ خوازیاره به ڕێـگه‌ی ئاشـتیـیانه قه‌یرانی ناو سوریا چاره‌سه‌ربکرێت.
له قاهیره‌ش، مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا به ڕۆژنامه‌وانانی گوت ئۆپـۆزسیۆن هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا نه‌کردووه له باره‌ی وتووێژکردن، به‌ڵام گوتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا بۆ کاتێـکی نادیار دواخستووه و تاوه‌کو بزانن پـێشـهاته‌کان به چ ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌ڕۆن.