بڕیاره براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆشـکی سـپی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای کۆماری و دیموکراتی کۆنگرس سـازبدات، ئه‌مه‌ش وه‌ک دوا هه‌وڵێـک بۆ خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی بودجه که دانراوه له کۆتایی ئه‌مڕۆدا بکه‌ونه‌گه‌ڕ.
کۆبوونه‌وه‌که له به‌شێـکی زیاتر به سمبوڵی ته‌ماشا ده‌کرێت، پاش شـکسـتخواردنی هه‌وڵێـک بۆ خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی بودجه له سینات‌دا، به‌مه‌ش پـێده‌چێت له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی واده‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌و که‌مکردنه‌وانه هه‌ر بکه‌ونه‌گه‌ڕ.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاندبوو کاریگه‌رێتی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان له داموده‌زگا فیدراڵیـیهکاندا وه‌ک بواره‌کانی به‌رگری و ژێرخانی ئابوری و خوێندنگه گشـتیـیه‌کان و خزمه‌تگوزاری منداڵان، ده‌سـتبه‌جێ ڕوو نادهنن به‌ڵام گوتی ورده‌ورده ده‌رکه‌وێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که هه‌تا که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان به‌رده‌وامبن، ئه‌وا زیانی گه‌وره‌تر به وڵاته‌که ده‌که‌وێت.
پـێشـبینی ده‌کرێت له ئاکامی که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌ت، کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ناچار بکرێن بۆ چه‌ند ڕۆژێـک کار نه‌که‌ن و موچه‌یان نه‌درێتێ. هاوکات بودجه‌ی پـرۆژه گه‌وره‌کانی ژێر خانی ئابوریش ڕاده‌گیرێن.