وه‌زیری ناوخۆی تونس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی 4 گومانبار ده‌سـتگیرکراون به تاوانی تیرۆرکردنی شوکری بلعید سیاسه‌تکاری چه‌پڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆن، به‌ڵام گوتی ئه‌وه‌ی گومان ده‌کرێت بلعیدی کوشـتبێت هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌کراوه.
عه‌لی ئه‌لعه‌ریز له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی گومانباره‌کان تونسین و له ماوه‌ی 48 کاژمێری ڕابردوو له ناو وڵاته‌که‌دا ده‌سـتگیرکراون.
گوتیشی هه‌موویان سه‌ر به ڕه‌وتی ئیسلامی توندڕه‌ون، ئه‌وه‌ی به سه‌له‌فیـیه‌کان ناسراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ته‌مه‌نیان له نێوان 26 بۆ 34 سـاڵه.
به‌ڵام ئه‌لعه‌ریز ئاماده نه‌بوو په‌نجه‌ی تاوان بۆ هیچ لایه‌نێـک درێژ بکات.