سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گه‌نجانی ئیسرائیلی دڵنیاکرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌وان به ته‌نها نین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل‌دا هه‌ن
وه‌ک چاوه‌ڕوانده‌کرا له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له شـاری دیاربه‌کر په‌یامه ئاشـتیـیانهکهی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان خوێندرایه‌وه که تیایدا داوای کۆتایی هێنان به خه‌باتی چه‌کداری کرد
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت په‌یامه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـێشـهاته‌یه‌کی ئه‌رێنیـیه له نێو ئه‌و دانوسـتاندنه ناڕاستهوخۆیـیانهی له نێوان حکومه‌تی تورکیا و ئۆجه‌لاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئیدی قۆناغی خه‌باتی چه‌کداری کۆتاییهات و ده‌بێت مه‌سه‌له‌ی کورد به ڕێگه‌ی سیاسه‌تی و به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیـیانه چاره‌سه‌ربکرێت
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی یه‌که‌م سه‌ردانیدا بۆ ئیسرائیل له‌وه‌تای بووه‌ته سه‌رۆک، ڕایگه‌یاند که‌وا هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌میشه‌یییه و هه‌تا سه‌ر ده‌بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و له ئاکامدا 65 که‌س کوژراون و به ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.
هاوبه‌ندی نیشتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه غهسـان هیتۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حکومه‌ته کاتیـیه هه‌ڵبژارد که چاوهڕواندهکرێت پـێـکبهێنرێت
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی لوبنان گوتی فڕۆکه‌کانی سوریا ئه‌مڕۆ چوار موشه‌کیان ناو به ناوچه‌یه‌کی دهشـتایی له باکوری شـارۆچکه‌ی عرسال له ناوچه‌ی بیقاع
هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ ئه‌و حکومه‌ته کاتیـیه‌ی چاوهڕواندهکرێت پـێـکیبهێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ناوچه ڕزگارکراوه‌کان
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌ڵێت له پـێناو چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد و خزمه‌تکردنی دیموکراسـیـیهت له تورکیادا له جه‌ژنی نه‌ورۆزدا بانگه‌وازێـکی گرنگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت
بهپـرسێـکی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) ده‌ڵێت وه‌ک به‌شێـک له‌و هه‌واڵانه‌ی له پـێناو ئاشـتیدا ده‌درێن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارته‌که‌یان سه‌ردانی عه‌بدوڵـڵا ئۆجه‌لان ده‌که‌ن
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 8 که‌س و هه‌روه‌ها ئاگرکه‌وتنه‌وه له چه‌ند چێشـتخانه‌یه‌کی نزیکی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا
دادگای تاوانه‌کانی به‌حره‌ین حوکمی زیندانی 15 سـاڵی بۆ 17 که‌سی شیعه ئاینزا ده‌رکردووه به تاوانی دانانی بۆمبێـکی لاڕێ که له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یدا 4 پـۆلیس برینداربوون
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکدا به ئاماده‌بوونی ئهحمهدینهژاد سه‌رۆکی ئێران له به‌نده‌ری ئه‌نزالی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر که‌شـتی جه‌نگی ناسراو به جه‌مران 2 که‌وته کاره‌وه
هاوبه‌ندی نیشـتمانی ئۆپـۆزسۆنی سوریا ئاشـکرای کرد که‌وا 12 کاندید هه‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ته کاتیـیه‌که‌ی ئۆپـۆزسیۆن به نیازه پـێکیبهێنێت
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئاهه‌نگه‌کانی جه‌ژنی نه‌ورۆز له شـاری ئسته‌نبوڵی تورکیا ده‌سـتیپـێـکرد و تیایدا به ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شـداریـیان کرد
کۆریای باکور به توندی ڕه‌خنه‌ی له ژاپـۆن گرت له‌سه‌ر داواکه‌ی بۆ سه‌پاندنی سـزای دیکه‌ی جودا به‌سه‌ر پـیۆنگیانگدا
کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراقی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بهپـرسیارێتی خۆی له هێرشه خوێناویـیه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی تیایدا به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژران
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق ته‌قینه‌وه و له ئاکامدا 9 که‌س کوژران و 24 که‌سیش برینداربوون
سه‌رۆک وه‌زیری نوێی چین (لی که چیانگ) ئه‌و تۆمه‌تی هاکـکردنانهی ڕه‌تکرده‌وه که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ئاڕاسته‌ی وڵاته‌که‌ی ده‌کرێن و ده‌ڵێت پـێویسـته هه‌ردوو وڵات به‌بێ بنامه یه‌کتری تاوانبار نه‌که‌ن
زیاتر نیشـان بده