ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌ندی مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 8 که‌س و هه‌روه‌ها ئاگرکه‌وتنه‌وه له چه‌ند چێشـتخانه‌یه‌کی نزیکی شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا.
موختار محه‌مه‌د عه‌توش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سۆماڵ ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامێـکدا بووه که له شـانۆی نیشـتمانیـیه‌وه نزیکه و له‌و ده‌مه‌دا بووه که چه‌ند ئۆتۆمبیلێـک کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای زانیاری سۆماڵی تێدا بوون و به‌و شه‌قامه‌دا ده‌ڕۆیشتن.
پـۆلیس ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئامانجی بۆمبه‌که ئه‌و کاربه‌ده‌سـتانه بووبن، به‌ڵام به پاسێـکی بچوکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ک له سه‌رنشینه‌کانی کوشتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای سـاڵی 2011 وه کۆمه‌ڵی چه‌کداری شه‌باب له مه‌قادیشۆ وه‌ده‌رنراون، ورده‌ورده ژیان له شـاره‌که‌دا بۆ باری ئاسایی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌کدارانی شه‌باب جاروبار هێرشی خۆکوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵـکی ده‌ڕفێنن.